راپورتی يارمه تی زلزله ليداوانی كرماشان

وەک ئاگادارن لە گەرمەی روودانی بومەلەرزەی مانگی نۆڤەمبری ساڵی ٢٠١٧ لە پارێزگای کرماشان، کەمپینێکمان لە ژێرناوی ( زاگروس زامدار) بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی ئەو کارساتە راگەیاند. لەم پەیوەندیەدا رادەی ٨٧٦٠٠ هەشتاوهەوتهەزارو شەشسەد کرونی سوئیدی لە ژۆمارەحیسابی رێکخراوی جیهانی کورد بۆ ئەم مەبەستە کۆ کرایەوە. لە رێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٧ بە راوێژ کردن لەگەڵ چالاکانی مەدەنی لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو، لە رێگای سەڕافیەوە ئەو رادە بە نرخی هەر کرۆنێک ٥٠٠ پانسەد تمەن کە کردویەتی بە ٤٣٨٠٠٠٠٠ چلوسێ میلیون و هەشتسەدهەزار تمەنی ئێرانی، کراوەتە ژۆمارە حیسابی(٠١١١٣٠٩٢٥٧٠٠٣) کە هی کۆمیتەیە همیاران بومەلەرزەلێدراوەکانە لەشاری سەرپێڵی زەهاو، کە ئەرکیان پێڕاگەیشتن بە لێقەوماوانی کارەساتەکەیە.بۆ چۆنیەتی یارمەتیکردن بەو لێقەومانە، ئەو کۆمیتەیە لەدوایین دانیشتنی خۆیاندا لەسەر ئەوە ساغ بوونەتەوە کە ناوەندێکی دەرمانی لە جێگایەک دروست بکەن کە بتوانێ یارمەتی دەرمانی بکاتە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچەیە.

بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم هەنگاو وەرگرتنی رەزامەندی دەزگاکانی دەرمانی لە ئێرانە، قۆناخی دووهەم کڕینی زەوییە و لە دوایین قۆناخیش دروستکردنی ناوەندێکی دەرمانی- پزشکی. رێکخراوی جیهانی کورد سپاسی هەموو ئەو خۆشک برایانە دەکا کە یارمەتی ماڵییان بە لێقەوماوانی کارەساتی بومەلەرزەکە لە پارێزگای کرماشان کردووە.

لەگەڵ رێزمان،
رێکخراوی جیهانی کورد و کەمپینی زاگروس زامدار.

رێکەوت: ٠٣-٠٢-٢٠١٨

Share this...
Share on Facebook
Facebook
Tweet about this on Twitter
Twitter