ناوی ڕێکخراو
١- ڕێکخراوی جیهانیی کورد (WorldKurd Organization (WKO.
٢- نووسینگەی ناوەندی WKO لە شاری کارلسکوگا-ی وڵاتی سۆئیدە
٣- ڕێکخراوی جیهانیی کورد دەتوانێ لقی نوێی لە سەرانسەری جیهاندا بەپێی ڕێساگەلی نێوخۆیی دابنێ و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە نوێنەرایەتییەکانی چارەسەر بکات.
بەندی دوو:
ئامانجی ڕێکخراو
١- داکۆکی و پاراستن و بڕەودانی مافی کولتووری کورد لەسەر بنەمای ستراتیژیی دیاریکردنی مافی چارەنووس بەپێی بڕگەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٢- ڕێکخراوی جیهانیی کورد، جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕچە دەزانێ و بڕەوی پێ دەدات.
٣- ئەندامانی WKO، لە کەسانی ئاکادیمی، ڕۆشنبیر، حزبەکان و ڕێکخراوگەلێکن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا چالاکن.
٤- WKO بەبێ سەرنجدان بە ئایین و مەزهەب و دەوڵەت و حزبەکان بۆ ئامانجەکانی خۆی هەوڵ دەدات.
بەندی سێهەم:
دەستەی بەڕێوەبەریی
١- دەستەیەکی بەڕێوەبەریی WKO بەڕێوە دەبات.
٢- دەستەی بەڕێوەبەریی حەوت کەسن.
٣- ئەرک و دەسەڵاتی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی دەبێ بەپێی ڕێساگەلی نێوخۆیی دیاری بکرێ.
٤- هەموو بڕیارەکانی نێوخۆی WKO دەبێ لە ژێر چاودێریی دەنگی زۆرینەی دەستەی بەڕێوەبەریی بێت.
٥- WKOدوو جۆرە ئەندامی هەیە: ئەندامی ئەسڵی و ئەندامی پشتیوان کە هەموویان خاوەنی دەنگن بەڵام ئەندامی پشتیوان ناتوانێ خۆی بۆ دەستەی بەڕێوەبەرێتیی بپاڵێوێت.
٦- دەستەی بەڕێوەبەرێتیی، ئەندامێتیی ئەندامی نوێی ڕێکخراوی جیهانیی کورد پەسند و پشتڕاست دەکاتەوە.
بەندی چوارەم:
ئەرکەکانی دەستەی بەڕێوەبەریی
١- بەڕێوەبردنی WKO لە ئەستۆی دەستەی بەڕێوەبەرییە و ماڵپەڕ و پلان و بوودجە پەسند دەکات و هەروەها دیاریکردنی ڕێساکان و ڕێکخستنی نێوخۆیی، کردنەوەی لقەکان و نوێنەرایەتییەکان لە سەرانسەری جیهان، چاکسازیی لە یاسای ئێستە و ڕێساگەلی نێوخۆیی، بڕیاردان و چارەسەریی ناکۆکی نێوان ئەندامانی ڕێکخراو و نوێنەرایەتییەکان لە وڵاتگەلی جیاواز، چاودێریی بەسەر چالاکییەکانی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر، دامەزراندنی کارمەند بۆ لقەکانی ڕێکخراو لە وڵاتگەلی جۆراوجۆر، سەرپەرشتی بەسەر چاپەمەنی و ڕاگەیەنرا و لێدوان و..، چاودێریی بەسەر ئەو چالاکییانەی کە بەناوی WKO لەلایەن ئەندامان و نوێنەرایەتییەکانیەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت، بەڕێوەبردنی دانیشتنی ساڵانە.
٢- هەموو بڕیارەکان لە دانیشتنی ساڵانەدا دەدرێت.
٣- دەستەی بەڕێوەبەریی، بەرپرسیارێتیی جێبەجێکردن و کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانی دانیشتنی ساڵانەی لە ئەستۆیە.
٤- دانیشتنی ساڵانە زۆربەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵدەبژێرێ.
بەندی پێنجەم:
بەشی ماڵی
١- سەرچاوەی ماڵی WKO لە دانی هەقی ئەندامێتییەکانەوە، دابین دەکرێت.
٢- WKO دەتوانێ دیاری و یارمەتی ماڵی وەربگرێ بەومەرجەی کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ڕێکخراوەکە نەبێ.
٣- بەپێی پەسندی دەستەی بەڕێوەبەریی، WKO دەتوانێ یارمەتی ماڵی لە دەوڵەتەکان و ڕێکخراوەکان وەربگرێ.
بەندی شەشەم:
١- ڕێکخراوەکەمان، ئاکادیمیایەک بۆ پاراستن و بڕەوپێدانی کولتوور و شوناسی کورد لە هەموو جیهاندا دادەمەزرێنێت.
٢- ئاکادیمیای کوردی لە ١٢ بەشی لێکۆڵینەوە چالاک دەبێ کە بریتین لە بەشەکانی زانستی سیاسەت، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، مێژوو، جوغرافیا، زمان، بابەتگەلی پەیوەندیدار بە کچان و ژنان، ئایین، فەلسەفە و… .
٣- ئەندامێتیی لە ئاکادیمیا هەمیشەییە.
٤- هەوڵ و ئامانجی WKO ئەوەیە کە لانیکەم نیوەی ڕێژەی ئەندامان لە چالاکانیی ژن بن.
٥- هەڵبژاردنی ئەندامان بە دەنگی نههێنی لە ئاکادیمیا دەبێ و پێش ڕاگەیاندنی پێویسته بۆ پشتڕاستکردنەوە بنێردرێتە دەستەی بەڕێوەبەریی.
٦- ئاکادیمیای کوردی هەوڵ دەدات: تۆڕێک لە توێژەران لە وڵاتانی جیاواز و کتێبخانەیەک و ناوەندێکی بەرهەمهێنانی دۆکیۆمێنت بۆ توێژینەوە دابنێت. هەروەها ماڵپەڕێکی کوردیکا یان کوردیپیدیا کە کولتوور و مێژووی کوردی تێدا کۆبکاتەوە، دابنێت. هەروەها کار بکات بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و سێمینار لەبابەت کولتوور و شوناسی کورد و هاوکاری لەگەڵ کەسان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییهکان و دەوڵەتگەلی بەرپرسیار کە داکۆکی لە کولتوور و شوناسی کورد دەکەن.