ڕێککەوتی 03.03.2023 دوو کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە دیدارێکدا لەگەڵ خاتوو مۆنیکا سیابارۆ ئەندام پاڕڵمانی ئیتاڵیا و بەشدار لە کۆمیسیۆنی بەرگری دا، وێڕای باس و لێدوان لەسەر باروودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوایان لە ناوبراو کرد تا گوشاری زیاتر سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بخرێتە سەر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها هەوڵ بدەن تا سپای تێڕۆڕیستی پاسداران بخرێتە لیستی تێرۆرەوە. هەر لە پەیوەندی بە کردەوە دژی ئینسانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 44 ساڵی تەمەنی، کۆمەڵێک بەڵگەو و دۆکۆمێنت کە لە لایەن کوردستان تریبووناڵەوە ئامادە کرابوو، خرایە بەر دەستی. هیوادارین بە پشت بەستن بەو بەڵگانە گوشاری زیاتر بخنە سەر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران

