چاوپێکەوتنی نوێنەرانی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە گەڵ پارڵمانتارێکی ئیتالیا لە کۆمیسیۆنی بەرگری دا

ڕێککەوتی 03.03.2023 دوو کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە دیدارێکدا لەگەڵ خاتوو مۆنیکا سیابارۆ ئەندام پاڕڵمانی ئیتاڵیا و بەشدار لە کۆمیسیۆنی بەرگری دا، وێڕای باس و لێدوان لەسەر باروودۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوایان لە ناوبراو کرد تا گوشاری زیاتر سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بخرێتە سەر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها هەوڵ بدەن تا سپای تێڕۆڕیستی پاسداران بخرێتە لیستی تێرۆرەوە. هەر لە پەیوەندی بە کردەوە دژی ئینسانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی 44 ساڵی تەمەنی، کۆمەڵێک بەڵگەو و دۆکۆمێنت کە لە لایەن کوردستان تریبووناڵەوە ئامادە کرابوو، خرایە بەر دەستی. هیوادارین بە پشت بەستن بەو بەڵگانە گوشاری زیاتر بخنە سەر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران

چاوپێکەوتنی نوێنەرانی ڕێکخراوی جیهانی کورد لە گەڵ پارڵمانتارێکی ئیتالیا لە کۆمیسیۆنی بەرگری دا