با بە دەنگی كەمپێنی ڕێكخراوی كازیوەی ڕۆژهەڵاتەوە بچین

ڕێكخراوی جیهانی كورد داوا لە هاونیشتیمانانی كورد لە ئورووپا دەكات كە لە كەمپێنی ڕێكخراوی كازیوەی ڕۆژهەڵات بەناوی ”ئێمە دەمانەوێ منداڵانی بێدەرەتانی نیشتیمان دەرس بخوێنن ” پشتیوانی بكەن.

هاونیشتیمانانی بەڕێز، هەروەك ئاگادارن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی پەتای كرۆناوە مناڵان مەجبورن لە ماڵەوە و لە ڕێگەی ئانلاینەوە درێژە بەدەرس و دەوریان بدەن. بنەماڵە هەژارەكان لەبەر دەستەنگی دەرەتانی كڕین و دابینكردنی لپتاپ یان تەلەفۆن بۆ مناڵەكانیان نییە كە درێژە بەدەرس خوێندنیان بدەن. بۆ بەرگری لە دابڕانی مناڵان لە دەرس و مەدرەسە و تەبدیل نەبوونیان بە مناڵانی كار داوا دەكێن با بەدەنگی بانگەوازی كەمپێنی كازیوەی ڕۆژهەڵاتەوە بچین.

ڕێكخراوی جیهانی كورد
٦/٢/٢٠٢١

ئیمە دەمانهەوێ منداڵانی بێدەرەتانی نیشتیمان دەرس بخوێنن

هاونیشتمانانی ئازیز لە دەرەوەی وەڵات، وێڕای سڵاو، هەروەک ئاگادارن بە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کڕۆنا قوتابخانەکان تەعتیل کراون و منداڵەکان لە ماڵەوە و بەشێوەی ئانلاین دەرس دەخوێنن. بەڵام ژمارەیەکی یەکجار زۆرن ئەو بنەماڵانەی کە دەستیان ناڕوا ئامرازی پێویست وەکوو گووشی، لەپتاپ و ئای پەد بۆ منداڵەکانیان بکڕن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوە کە منداڵی بنەماڵە دەست تەنگەکان نەتووانن دەرس خوێندنیان درێژە پێبدەن

ئەوە دیاردەیە خەسارێکی گەورەی لە ناو کۆمەڵگای ئێمە لێکەوتۆتەوە تەنانەت بیستراوە منداڵی بنەماڵەی فەقیر لە بەر نەداری دایک و باوکی بۆ کڕینی تەلەفۆنێک خۆ کووژی کردوە.
بۆ یارمەتی منداڵانی بنەماڵە دەست تەنگەکان کازیوە لە لایێکەوە یارمەتی ماڵی ناردۆتەوە و لە لایێکی دیکەشەوە کەمپەینێکمان دەست پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی گوشی، لەپتاپ و ئایپەدی بەکار هێنراو. هەڵبەت گرینگە کە ئەو دەسگایانەی کە ئێوە دەیانبەخشن بە ئێمە ئەوەندە باش بن کە ئیستفادەیان لێبکرێ.
هەموو کەس دەتوانێ لەو کەمپەینەی کازیوەی ڕۆژهەڵاتدا بەشداری بکات، دەتوانن لە باتی کەل و پەل، یارمەتی ماڵی ئەو پڕۆژەیە بدەن تا کازیوە بۆ خۆی تەرتیبی کڕین و ناردنەوەی ئەو شتانە بدات .
بۆ کۆکردنەوەی ئەو شتانە لە ژێرەوە ناو و ژمارە تلفۆنی ئەو کەسانە دادەنێین کە ئێوە دەتوانن بە وانەوە پێوەندی بگرن و لە رێگەی ئەوانەوە یارمەتی یان کەل و پەلەکانتان بگەیەننە دەستی کازیوەی ڕۆژهەڵات لە پێشدا دەستی یارمەتیتان بە گەرمی دەگووشین
شلێر ئاریایی یۆتۆبۆری سوئێد
076-0689915
جەعفەر تیکانتەپە یۆتۆبۆری. سوئێد
073-2079581
سەلاح رەحیمی وێسترۆس سوئێد
070-6140308
سوڵتان خوسرەوی ئۆپسالا سوئێد
076-0066922
مەسعود شەمسی ستۆکهۆڵم سوئێد
073-6147625
سەعید ئاقایی ستۆکهۆڵم سوئێد
70-7341883
ڕۆژین دولبەر ئاڵمان
0049-15731056519

Kazîwey Rojhelat