ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز بێت
ڕۆژی جیهانی ژنان تەنیا ڕۆژێک نییە بۆ یادەوەری پێگەی ژنان و قەدرزانینی بوون و هەبوونیان، یەک ڕۆژ و یەک ڕەمز و یەک نیشانەیە بۆ گۆڕانکاری و گەشەسەندن و بەرزبوونەوە و باڵاکردنی مرۆڤایەتی.
پێویستە گرنگی بدرێت بە بەرەوپێشبردن و سەقامگیری پێگەی ژنان،
پێویستە بۆ چاندن و پێشخستنی عەقڵیەتی یەکسانیخوازانە،
پێویستە بنەما سەرەتاییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە هەڵاواردنی ڕەگەزی و جێندەری یەکجارەکی و بۆ هەمیشە،
پێویستە پیاوان فێر بن چۆن بەرپرسیار بن لە مافەکانی ژنان،
پێویستە ڕاهێنان و پلاندانان و گرنگیدان بە جێبەجێکردن و دابینکردنی هەموو شتێک کە دەرفەتە بۆ ئەوەی ژنان گەشە بکەن.
پێویستە هەموومان لە بوون و هەبوونماندا ئەم بابەتە فێربین و بەدامەزراوەیی بکەین کە پابەندبوون بە مافەکانێ یەکسانی گرنگترینە، دەسەڵاتی تێگەیشتن لە ژن وەک ژن گەورەترین دەسەڵاتە، و فەزیلەتی ژنانە بەرزترین فەزیلەتە.
پێویستە فێربکرێین و فێربکەین بۆ ئەوەی بیر و تێڕوانین و کردارەکانی هەموو کۆمەڵگا لەسەر ڕەوتی یەکسانی ژن لەگەڵ پیاودا بێت و هەموو ئەو پێکهاتانە بڕووخێن کە ئاستەنگن لەم پڕۆسەیەدا.
پێویستە فێربین بە گۆڕانکاری و گۆڕینی شێوازی ڕەفتار بەرانبەر بە ژنان.
پێویستە مامەڵەی کۆتایی لەگەڵ ئەو بیروباوەڕ و هەست و ناسنامانەدا بکەین کە وەک سەرچاوەی ئازارەکانی ژن، ڕۆڵیان گێڕاوە،
پێویستە هەوڵبدەین بۆ ئازادکردنی وزەی ژنان و داڕووخانی هەموو سنوورەکانی نایەکسانی و هەڵاواردن. توانا تایبەتەکانی ژنان قبوڵ بکرێن و خاوەندارێتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییان پێبدرێت هەر وەکوو خاوەندارێتی ئافراندنیان.
پێویستە خۆشەویستی و ئەوین، تەسلیم بە ژنان بکرێت و بەرزەخۆیی و بەرزەفڕییان لە ئامێز بگیردرێت.
پێویستە مرۆڤ عەقڵیەتێک بچێنێت کە ئامانج و خەونی گەورە بۆ ژنان لەخۆبگرێت، لە دەرەوەی هەموو سنوور و دیلبوونی زەینەکان بێت و بە واتای حەقیقەت، ژن و ژیان و ئازادی بێت.
روز جهانی زن پیروز باد
روز جهانی زن، تنها یک روز برای پاسداشت جایگاە زنان و تقدیر از جایگاە آنها نیست، یک روز و یک نماد و یک نشانە، برای تغییر و تحول و توسعە است.
باید بە ارتقا و ثبات جایگاە زنان اهمیت داد،
باید ذهنیت یکسانیخواە را پرورش و ترویج کرد،
باید اصول اساسی آفرید کە یک بار برای همیشە بە تبعیض های جنسی و جنسیتی پایان دهد،
باید بە مردان آموخت کە مسوولیت پذیری دربارە حقوق زنان چگونە باید باشد،
باید آموزش داد، برنامەریزی کرد، بر اجرا تمرکز کرد و هر چیزی را کە بە نام فرصت وجود دارد برای زنان مهیا کرد تا توسعە پیدا کنند.
باید همە بیاموزیم و این مسالە را در وجود خود نهادینە کنیم کە تعهد بە حقوق برابر، مهمترین است، قدرت درک زنان بە مثابە زنان، بزرگترین قدرت ها است و فضیلت زنانە، بالاترین فضیلت ها است.
باید آموخت و آموزش داد کە افکار، ادراکات و اعمال تمام جامعە در مسیر برابری و یکسانی زنان با مردان قرار بگیرد و همە ساختارهایی را کە مانع هستند فروریخت.
باید یاد گرفت کە تغییر کرد و الگوهای رفتاری در برابر زنان را تغییر داد.
باید با افکار، باورها، احساسات، و هویت هایی کە بە عنوان منبع رنج زنان، عمل کردەاند درافتاد، باید برای آزادسازی انرژی زنان، تلاش کرد و همە مرزهای نابرابری و تبعیض را فروریخت.
باید ترجیحات زنان را پذیرفت و مالکیت اجتماعی و سیاسی و فرهنگی را همانند مالکیت آفرینش، بە آنها سپرد.
باید عشق را بە زنان تسلیم کرد و جاە طلبی های آنها را در آغوش کشید.
باید ذهنیتی را پرورش داد کە اهداف و رویاهای بزرگ را دربرمی گیرد، فراتر از همە محدودیت ها و اسارت های ذهن است و زن، زندگی، و آزادی است.