کۆچی دوایی رێزدار کاک ئەحمەد کاکەمەمی

ئێوارێی رۆژی شەممەی رابردوو رێکەتی ١٤/٨/٢٠٢١ رێزدار کاک ئەحمەدکاکەمەمی ئەندامی بە وەجی رێکخراوی جهانیی کورد لە یەک لە نەخۆشخانەکانی شاری ستۆکهۆڵم لە ولاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد و کۆڕی نزیکان و دۆستان و لایەنگرانی خۆی بە جێ هێشت .

کاک ئەحمەد خەباتکارێکی وڵات پارێز و نەتەوە دۆست و ئازادیخوازێکی کەم وێنە بوو. چەندین سال لە ناوەندیی رۆشنبیریی رووناکی دا لە وڵاتی سوئێد وەختی خۆی بۆ کاری لێکۆلینەوە لە زمان و فەرهەنگی کورد تەرخان کرد و لە دەستەی بەرێوەبەریی ئەو ناوەندەدا دەوری گرینگی گێڕا . ئەوسال کە ناوەندی رووناکی و رێکخراوی جهانیی کورد بوون بە یەک ، کاک ئەحمەد پشتیوان و رێنوێنێکی گرینگی ئەو تێکەڵ بوونەوەیە بوو. لە دەست چوونی کاک ئەحمەد کاکە مە می خەسارێکی گەورەیە بۆ کۆمەلگای کوردەواری و ئێمە لە خێزانی و مندالەکانی و هەمووکەس وکارو دۆستانی سەرەخۆشی دەکەین و یادی ئەو کەسایەتیە رێزدار و خۆشەویستە پیرۆز دەکەین.

رێکخراوی جهانیی کورد لە سوئێد.